دەست بەسەر ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ژێر پردەکەی سلێمانیدا دەگیرێت

هەڵمەتێک دژی مامەڵەی خراپ بەرامبەر ئاژەڵ و باڵندە کێوی و ماڵییەکانی ژێرپردەکەی سلێمانی بەڕێوەچوو.

شادی عەلی، سەرۆکی رێکخراوی هانای ئاژەڵان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵمەتێک دژی مامەڵەی خراپ بەرامبەر ئاژەڵ و باڵندە کێوی و ماڵییەکانی ژێرپردەکەی سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەر فەرمانی داواکاری گشتیی سلێمانی دەست بەسەر ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ژێرپردەکەی سلێمانیدا دەگیرێت.

بەپێی وتەی شادی عەلی، لە هەڵمەتەکەی ئەمڕۆدا دەست بەسەر 11 پشیلەی زینەدا گیرا، کە سەرجەمیان تەندروستییان ناجێگیرە، هاوکات دەست بەسەر بازێکیشدا گیرا.

باسی لەوەش کرد، لەسەر فەرمانی داواکاری گشتیی سلێمانی لەمەودوا هەر کەسێک ئازاری ئاژەڵ بدات، یان بیکوژێت رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

بایدن دەیەوێت باج و گومرگی سەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی چین زیادبکات

بابەتی دواتر

کشتوکاڵی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share