لە بەرژەوەندیی ئەفسەرانی پێشمەرگە بڕیاردەدرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هەردوو خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ ساڵانی 2018- 2019 لە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دراوە و نێردراوە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم، جەختیشدەكاتەوە لەگەڵ پلەبەرزكردنەوەكەدا شایستەی داراییەكەیان بەپێی یاسا بۆ خەرجدەكرێت.

عەمید ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هاوشێوەی یەكەكانی سەر بە وەزارەت خشتەی پلەبەرزكردنەوە ئەفسەرانی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە بۆ ئەو مەبەستە چوار خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە و نێردراوە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم هەر كاتێك پەسەندكرا دەنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی دواتر بۆ پێشمەرگە و جێبەجێدەكرێت.

ئاشكرایكرد، ئەو خشتەی پلەبەرزكردنەوەیەی ڕەزامەندی لەسەر دراوە تایبەتە بە ساڵانی 2018-2019 و هەر كاتێك نێردرایەوە بۆ وەزارەت شایستەی دارایی پلەبەرزكردنەوەكەش بەپێی یاسا بۆ ئەفسەران خەرجدەكرێت.

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە باسی لەوەش كرد، “لە وەزارەتەوە داوامان لێكراوە خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵانی 2020-2021 ئامادەبكەین بۆ ئەو ئەفسەرانەی شایستەی پلەبەرزكردنەوەكەن”.

بابەتی پێشتر

ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت وەرگرتنی پارەی ئاوی پەكخست

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەكانی باڵيۆزی وڵاتەكەی هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share