سبەینێ هاتوچۆی بارهەڵگر قەدەغەدەکرێت

لە کاتژمێر7ی بەیانی بۆ7ی ئێوارەی سبەینێوە هاتوچۆی بارهەڵگر لە سنووری قەزای دەربەندیخان و پارێزگای هەڵەبجە قەدەغەدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەسەر بڕیاڕی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، سبەینێ هەینی لە کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگر لە سنوورەکەمان قەدەغەیە “.

هاتوچۆی دەربەندیخان دەشڵێت، بڕیارەکە بەمەبەستی پاراستنی گیانی گەشتییارانە، مەفرەزەی زاڵگەکانمان دەست بەسەر ئەو بارهەڵگرانەدا دەگرن کە پابەندی بڕیارەکە نابن.

دەشڵێت، شاڕێی  کەلار- سلێمانی  بەڕووی بارهەڵگرەکاندا کراوە دەبێت.

هەروەها  لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەدا هاتووە، سبەینێ هەینی  هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لـە سەیرانگاو شەقام و شوێنەگەشتیاریەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغەیە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

کوڕە بچوکەکەی دۆناڵد ترەمپ دێتە ناو گۆڕەپانی سیاسەت

بابەتی دواتر

یەکەم تاقیکردنەوەی چارەسەری بۆماوەیی لە جیهاندا توانای بیستنی بۆ منداڵێک گەڕاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی راپەڕین هەواڵێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستیی…
Total
0
Share