لە سلێمانی ‘تەقەكەرێك’ دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە یەکێک لە سیتییەکانی شاری سلێمانی بەهەرەمەکی تەقەی کردبوو و زیانی مادی بە دوو ماڵ گەیاندبوو.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕوداوێکی تەقەکردن لە گاردن سیتی، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و “توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو چەکەی تەقەی پێکردبوو”.

تۆمەتبارەکە ناوی (د. و. ف) و لەدایکبووی 1987-ە، بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیس، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و ئەو چەكەی تەقەی پێکردبوو كە جگە لە زیانگەیاندنی مادی بە دوو ماڵ، زیانی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆشی گەیاندبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبار مادەی کحولی بەکارهێناوە و بەسەرخۆشی تەقەی کردووە و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 


 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ژمارەی مردن لە ئەمریكا بەڕێژەیەكی زۆر زیادی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share