کوڕە بچوکەکەی دۆناڵد ترەمپ دێتە ناو گۆڕەپانی سیاسەت

بارۆن ترەمپ کوڕە بچوکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە تەمەنی تەنها 18 ساڵانە وەک نوێنەری ویلایەتی فلۆریدا بۆ کۆنگرەی حزبی کۆمارییەکان هەڵبژێدرا.

گۆڤاری پۆلەتیکۆی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا بارۆن بۆ ئەو بەرپرسیارێتییە دەستنیشانکراوە کە خوێندنی ئامادەیی تەواونەکردووە.

بڕیارە بارۆن ترەمپ وەک یەکێک لە نوێنەرانی ویلایەتەکان لە کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکان بەشداریی بکات کە بڕیارە لە تەمموزی داهاتوو سازبکرێت.

جگە لە کوڕە بچوکەکەی هەریەکە لە ئیریک و جۆنیۆر و تیڤانی و هاوسەرەکەی بەشداری لە کۆنگرەی حزبەکەدا بکەن.

ئەرکی نوێنەران لە کۆنگرەدا دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیە بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکە.

لەناو منداڵەکانی ترەمپدا لە ئێستادا تەنها ئیڤانکا کە لە رابردوودا راوێژکاری ترەمپ بووە لە جیهانی سیاسەت دوورکەوتووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا رێوشوێنی نوێ بەرامبەر پەنابەران دەگرێتەبەر

بابەتی دواتر

سبەینێ هاتوچۆی بارهەڵگر قەدەغەدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share