ئەمریکا رێوشوێنی نوێ بەرامبەر پەنابەران دەگرێتەبەر

ئەمریکا لە هەوڵی گرتنەبەری رێوشوێنی نوێدایە بۆ ئەو پەنابەرانەی بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە وڵاتەکەیەوە.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا رێوشوێنی نوێ بەرامبەر ئەو پەنابەرانە دەگرێتە بەر کە بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە وڵاتەکەوە.

ماڵپەڕەکە پشتبەستوو بە چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، ئەو رێسا پێشنیازکراوەی کە پێدەچێت لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە جێبەجێبکرێت، رێگا بە سەرقافڵەی پەنابەران دەدات لە ماوەی چەند رۆژێک تەنانەت چەند کاتژمێرێکیش کۆچبەرەکان بگەرێننەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە وڵاتەکەوە.

بەپێی ئەکسیۆس، بایدن بەو پێیەی کاندیدی دیموکراتەکانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دەیەوێت پرسی پەیوەست بە پەنابەران بباتەوە کە یەکێکە لەو پرسانەی زۆرترین رەخنەی لێگیراوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە ماڵپەڕی ئەکسیۆس-یان راگەیاندووە، رێوشوێنە نوێیەکان ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دادەنرێن، بەڵام دەکرێت کۆچبەرانی دیکەش رووبەرووی دیپۆرتکردنەوەی خێرا ببنەوە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، بایدن ئامادەیە دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت بۆ رێگریکردن لە لێشاوی پەنابەران لە دەروازە سنوورییەکانەوە.

بابەتی پێشتر

"لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت باسی هەڵبژاردن نەكراوە"

بابەتی دواتر

کوڕە بچوکەکەی دۆناڵد ترەمپ دێتە ناو گۆڕەپانی سیاسەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share