نرخی زیو گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی

نرخی یەک ئۆنسە زیو ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و بەربەستی 90 دۆلار تێپەڕاند.

کەناڵی CNBCی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی زیو گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا و بەربەستی 90 دۆلاری بۆ ئۆنسێک تێپەڕاند، بەمەش 10 دۆلاری ماوە تاوەکو بگاتە 100 دۆلار.

باسی لەوەشکرد، هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی زوی زۆرن، بەڵام دیارترینیان سنووردارکردنی هەناردەی کانزا دەگمەنەکانە لەلایەن چینەوە.

شایەنی باسە، ئێستا نرخی ئۆنسەیەک زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە 90 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share