هۆکاری پێکدادانی دوو فڕۆکەکەی ژاپۆن ئاشکرا کرا

میدیای رەسمی حکومەتی ژاپۆن بڵاویکردەوە، “فڕۆکەکەی پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن بۆماوەیەکی کاتی لەسەر رێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەی هانێدا لە تۆکیۆ وەستاوە پێش ئەوەی فڕۆکە نەفەر هەڵگرەکەی بەربکەوێت، کە لە رووداوەکەدا بە تەواوی سووتا”.

کەناڵی ئێن ئێچ کەی سەربە حکومەتی ژاپۆن سەبارەت بە رووداوی پێکدادانی دوو فڕۆکەکەی فڕۆکەخانەی هانێدا دەڵێت، “دوای ئەوەی فڕۆکەی پاسەوانەکان لە رێڕەوی فڕینەکە دەرچووە، فڕۆکەکە بۆ ماوەی نزیکەی 40 چرکە بێ جووڵە وەستاوە دوای ئەوەی لەگەڵ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن پێکیانداداوە”.

لە هەمان کاتدا ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، “تیمی فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن راپۆرتیان داوە کە لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەدا بەهیچ شێوەیەک فڕۆکەیەکی دیکەیان لەسەر رێرەوی فڕینەکە نەبینیووە”.

رۆژی 2ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای JAL کە لە ساپۆرۆوە بەرەو تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن دەڕۆیشت، ئاگریگرت، دوای ئەوەی لەگەڵ فڕۆکەی پاسەوانی کەناراوەکاندا پێکیاندادا.

بەپێی نوێترین داتا 379 کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون کە لە نێویاندا 8 منداڵ هەبووە و تواندراوە هەموویان رزگاربکرێن، هەروەها لەناو فڕۆکەی پاسەوانی کەناراوەکاندا شەش کەس هەبووە کە پێنج کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا 8 كەس برینداربوو

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share