ئەمریکا.. ژمارەی قوربانیانی زریانی ئیان بەرزبووەوە

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەی قوربانیانی زریانی ئیان بۆ 45 کەس بەرزبووەتەوە و کارەبای 1.2 ملیۆن هاوبەشیش بڕاوە.

بە پێی پێگەی CNN، دەسەڵاتدارانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ڕایانگەیاند، بەهۆی زریانی ئیانەوە کە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە، 45 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات رون دیسانتێس، حاکمی ویلایەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “زریانەکە زیانێکی مێژوویی بە ویلایەتەکە گەیاندووە، پێویستمان بە چەند ساڵێک هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی، تائێستا 1.2 ملیۆن هاوڵاتی کارەبایان نییە”.

لەدوای زریانەکەی ویلایەتی فلۆریدا  کە بووە هۆی ڕووخاندنی چەندین پرد  و تێکدانی ڕێگاکان و بڕانی هێڵی کارەبا، تائێستا پرۆسەی ڕزگارکردنی هاوڵاتیان بەردەوامی هەیە.

ڕۆژی هەینیش جۆ بایدن، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، “زریانی ئیان یەکێکە لە خراپترین ڕووداوە لە مێژووی وڵاتەکەماندا، هەموو ڕێوشوێنێک دەگیرێتە بەر بۆ ڕزگارکردنهی گیانی هاوڵاتیانی ناوچەکە”.

 

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی بەغداد

بابەتی دواتر

بەهۆی شەڕی نێوان هاندەرانی دوو یانەی ئەندەنوسیا 129 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share