لێخۆشبوونی گومرگی سەربازی بۆ پێشمەرگە دەرکرا

بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرکرا.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق بەسەرۆکایەتیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەبەشداریی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگه کۆمەڵێک بریار و راسپاردە دەرکران.

بەپێی راگەیەندراوەکە، یەکێک لە بڕیارەکان لێخۆشبوونی گومرگی بوو لەو کەرەستە سەربازییانەی کە وەزارەتی پێشمەرگە دەتوانێت هاوردەیان بکات لەچوارچێوەی پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەم بڕیارە دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ مێژووی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

 

بابەتی پێشتر

سعودیە سزای ئەو کەسانە دەدات کە بەبێ مۆڵەت حەج ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانان درێژدەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share