پێشانگای نێودەڵەتیی کتێب لە سلێمانی: لە 18 وڵاتەوە بەشداریی تێدا کراوە

بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییەکانی پێشانگای نێودەڵەتیی کتێب لە سلێمانی، ئەمڕۆ چواشەممە 18ی تشرینی دووەم، ئاشکرای کرد کە پێشنگای ئەمساڵی کتێب لە سلێمانی فراوانترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، لە 18 وڵاتەوە بەشداری تێداکراوە و زیاتر لە %50 داشکاندن کراوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا شەوقی عومەر، بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی وتی، “پێشانگاکە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ کرایەوە و لە وڵاتانی ئەوروپا، ئەفریقا و ئاسیاوە بەشداری تێداکراوە و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت”.

بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب وتیشی، “ساڵی ڕابردوو 12 وڵاتی جیهان بەشداریان لە پێسانگاکەدا کردبوو بەڵام ئەمساڵ  لە 18 وڵاتەوە بەشدارییان تێداکراوە و بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی و فەرەنسی سەرچاوە و کتێبی تێدا دەخرێتەڕوو”.

بەپێی لێدوانی شەوقی عومەر، “تاوەکو ئێستا تەنها کتێبەکانی دەرەوەی وڵات داخڵ کراون و ژمارەیان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 500 هەزار کتێب، بە تۆمارکردنی کتێبەکانی ناوخۆ ئەو ژمارەیە دەبێتە دوو ئەوەندەی ئێستا”.

باسی لەوەشکرد ئەمساڵ داشکاندن لە %10 هەیە تاوەکو %50 و زیاتر لەو ڕێژەیەش داشکاندنی تێدایە، لە پلانماندایە لەدوای سلێمانی لە موسڵ و کەرکوکیش پێشانگا بکەینەوە، هەروەها ئەگەر لە شاری هەولێر پێشانگا کرایەوە هاوکاریان دەبین.

بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی وتیشی، ساڵی ڕابردوو کەموکورتیمان هەبوو لە بەشداری پارچەکانی دیکەی کوردستانی گەورە بەڵام ئەمساڵ لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەکەی کوردستان بەشداریکراوە و هیچ کەموکوڕییەک نییە.

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی، لە بەرواری 14ی تشرینی دووەمی 2019 لە ڕۆژی دامەزراندنی سلێمانیدا کرایەوە و 12 وڵاتی جیاواز بەشدارییان تێداکرد و ماوەی   نۆ ڕۆژ بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: پاڵپشتیی گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەکان دەکەین

بابەتی دواتر

فوئاد حوسێن: ئەمریکا ھەنگاوەکانی بۆ کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەست پێکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share