پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌بووه‌ و له‌شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامداوه ‌و به‌نیازبوون له‌قه‌زای‌ شاره‌زووریش هه‌مان تاوان ئه‌نجامبده‌ن.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، له‌كاتی‌ گه‌ڕان‌ و دانانی‌ بازگه‌ی‌ كاتی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسدا، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زووره‌وه‌ گومان خرایه‌ سه‌ر دوو تۆمه‌تبار، دوای‌ ده‌ستگیركردنیان ‌و له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌وه‌دا نا كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزیكردن چونه‌ته‌ قه‌زای‌ شاره‌زوور.

لەبارەی پێشینەی تاوانی تۆمەتبارەکان، پۆلیس ئەوەی خستووەتەڕوو، هەردوو تۆمەتبار پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌ و دانیان به‌وه‌دانا كه‌ پێشتر له‌شاری‌ سلێمانی‌ ماتۆڕسكیل‌ و سندوقی‌ خێری‌ مزگه‌وتیان دزیووه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە، تۆمەتبارەکان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه ‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: دواکەوتن لە کار و چاوپێکەوتنەکان سودی هەیە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بەبانکیکردنی مووچە و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێكی نوێ لەبارەی دەرماڵەوە درا

لەبارەی دەرماڵەی فەرمانبەران، كارمەندان و ئەفسەرانی هاتوچۆوە بڕیارێكی نوێ درا و وردەكارییەكەی بڵاوكرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان،…
Total
0
Share