توێژینەوەیەک: دواکەوتن لە کار و چاوپێکەوتنەکان سودی هەیە

زانایانی زانکۆی هارڤارد گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی “دواکەوتن” ی بەردەوام، نیشانەی نەرێنی و پێنەگەیشتنی کەسەکان نییە.

هەندێک کەس هەست بەو راستییە دەکەن کە بەردەوام لە کاتی کار و چاوپێکەوتنەکاندا دوادەکەون ئەوەش بەلای ئەو کەسانەوە کێشەیەکی نەرێنی و جددیە، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی your tango، دا بڵاوکراوەتەوە، دواکەوتن لە کار و چاوپێکەوتنەکاندا رەنگە خەسڵەتێکی ئەرێنی بێت، و لەگەل ئەوەشدا چەند سودێکی هەیە:

– دڵەراوکێی کەمتر و تەمەنێکی درێژتر

بەپێی لێکۆڵینەوەکەی زانایان کە لە زانکۆی هارڤارد ئەنجامیانداوە، ئەو کەسانەی دوادەکەون لەکاتی کارکردن فشاری دەرونییان کەمترە و کۆکراوەترن، هەروەها هەست بە ئارامیی زیاتر دەکەن لەچاو ئەو کەسانەی زووتر دەگەن.

-تێڕوانینی گەشبینانە و تەندروستیی باش

توێژەرانی زانکۆی هارڤارد رایانگەیاندووە، دیدێکی گەشبینانە دەتوانێت تەندروستیی کەسەکان باشتر بکات و رێژەی مردن لەنێوان تەمەنی 15 بۆ 40 ساڵاندا کەمبکاتەوە.

ئەو کەسانەی لەکاتی درەنگ کەوتندا ئارامن نیشانەکانی بەرزیی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵیشیان کەمترە، گەشبینی دڵ و سووڕی خوێن دەپارێزێت.

-هەستی جیاوازی کات

ئەو کەسانەی کە هەمیشە لە کاتی خۆیدا دەگەن و بە نزیکەی %60 مەزەندە دەکرێن، سترێس و دڵەڕاوکێ و ماندوو دەردەکەون، لە کاتێکدا جۆری دووەم کە بەردەوام لە هەموو شوێنێک لانیکەم 30 خولەک دوادەکەون، پێدەچێت ئارامتربن و کاریگەریی دواکەوتنی درێژخایەنیان نەبێت، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە هەر کەسێک بەشێوەیەکی جیاواز هەست بە تێپەڕبوونی کات دەکات، هەر بۆیە دواکەوتن کاریگەریی لەسەر هەر تاکێک بەشێوەیەکی زۆر جیاواز هەیە.

 

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی راگرت

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share