حاكم شێخ لەتیف: زاراوەی “برا گەورە” بەكاردێت بۆ دەسەڵاتی دیكتاتۆر و خۆسەپێن

حاكم شێخ لەتیف دەپرسێت ئایا ئەو كەسانەی پێیدەڵێن “برا گەورە” ماناكەی دەزانن؟ روونیشیدەكاتەوە، زاراوەكە بەكاردێت بۆ دەسەڵاتی دیکتاتۆری و شمولی کە لەڕێگای دەزگای ئەمنی و چاودێرییەوە خۆی دەسەپێنێت.

حاكم شێخ لەتیف مستەفا، شارەزای دەستوور و یاسا و پەرلەمانتاری پێشوو لە نووسینێكدا دەڵێت، لایەنگران و ھەوادارانی پارتەکەی بە شانازیەوە پێیدەڵێن “برا گەورە”، نازانم ئایا ئەو خەڵکە سادەیە دەزانن ئەو زاراوەیە لە جیھانی سیاسەت و دەسەڵاتدا مانای چییە و بەومانایە بەکاریدەھێنن؟ یان ھەر وەک زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی یان عەشایەری بەکاریدەھێنن؟؟!

دەشڵێت، برا گەورە وەک زاراوەی سیاسی (بۆ ئەوانەی کە نایزانن) ئاماژەیە بۆ حکومەتێک یان کەسێک لە دەسەڵاتدا کە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ھەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی خەڵک دەدات، ئازادییەکان سنووردار دەکات و، چاودێری تاکەکان دەکات لەڕێگای ژمارەیەکی زۆری دەزگای ئەمنی و سیخوڕی.

ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار جۆرج ئۆیل لە رۆمانە بەناوبانگەکەی “1984” کە لە ساڵی 1949 بڵاویکردەوە، بەکارھێنا، ئیدی لەوکاتەوە بەکاردێت بۆ دەسەڵاتی دیکتاتۆری و شمولی کە لەڕێگای دەزگای ئەمنی و چاودێرییەوە خۆی دەسەپێنێت و دەست وەردەداتە تایبەتمەندییەکانی تاکەکان، وەك ئەوەی حاكم شێخ لەتیف ئاماژەی پێداوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “ئەگەر جەماوەرە سادەکەش ماناکەی نەزانێت، دڵنیام خۆیان دەیزانن، بۆیە وەسفی خۆیان دەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێرەوەیی: پارتی پێماندەڵێت نابێت لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی ببەستن ئەمە کەی لە وڵاتێکی دیموکراسیدا جێگەی دەبێتەوە؟

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی گلەییمان لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانیمان پێکهێناوە. لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share