وەزارەتی خوێندنی باڵا خزمەتگوزارییەكی نوێ دەخاتەكار

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەپڵیكەیشنێكی خستووەتە كار بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران كە دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەكانیانەوە بەدواداچوون بۆ مامەڵەكانیان بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئێستادا ئەپڵیكەیشنی MHE KRG بەردەستە بۆ سیستمەكانی Android و iOS كە خزمەتگوزاریی Document Tracking دەخاتە خزمەتی هاوڵاتییان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەگەر هەر نووسراوێكت هەیە لە زانكۆی A ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یان هەر فەرمانگەیەكی سەر بە وەزارەت كرابێت، دەتوانیت لەڕێگەی داخڵكردنی ژمارەی نووسراوەكە و ڕێككەوتی نووسراوەكە ڕۆژانە لەڕێگەی مۆبایلەكەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێـ كە هەنگاو بەهەنگاو زانیارییت دەست دەكەوێت كە نووسراوەكەت بە كوێ گەیشتووە.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ بۆ گەشتی عەمرە درا

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: گەڕەكە نوێیەكان ناو و ژمارەیان بۆ دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share