لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای کەلار، پاسکیل سوارێک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا پیکاب، نیسان سەنی و پاسکیل سوارێک) لەنزیک قائیمقامیەتی قەزای کەلار پاسکیل سوارەکە بریندار بوو رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.