نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانکاری لە رۆژی هەڵبژاردندا نەکراوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمەدایە وەک سەرۆکایەتی هەرێم دیاریکردنی رۆژێک بووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و کردوومانە و وتیشی، “تا ئێستا گۆڕانکاری لە رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نەکراوە”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە هیچ شوێنێک پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ نەکردووە، لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی ئەو قسانەی رەتکردەوە کە باس لە گۆڕینی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

روونیشیکردەوە، دەیانەوێت هەڵبژاردنێک بکرێت کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشداربن و نەبێتە هۆی لێکترازانی لایەنە سیاسییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موعین کازمی: بە تەوتینكردنی مووچە عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق

ئەندامێکی عەرەبی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی کە تەوتینکردنی مووچەکانیان چارەسەری کێشەی مووچە دەکات…
Total
0
Share