دەستگیرکردنی باندێکی بەقاچاخبردنی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا راگەیەندرا

سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، بە هاوکاریی هاوبەشی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا لە ئیستۆنیا، ئەڵمانیا، لاتڤیا، لیتوانیا و پۆڵەندا، بە پاڵپشتی دەزگای جێبەجێکردنی یاسای ئەوروپی یۆرۆپۆل، ئەندامانی سەر بە  تۆڕێکی بەرفراوانی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران دەستگیرکران کە ئاسانکاری  تەواوی بۆ کۆچبەران کردووە بۆ تێپەڕاندنیان لە عێراقەوە بۆ بێلاڕوسیا و دواتر بۆ یەکێتی ئەوروپا.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، “بە هاوکاریی هاوبەشی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا لە ئیستۆنیا، ئەڵمانیا، لاتڤیا، لیتوانیا و پۆڵەندا، بە پاڵپشتی دەزگای جێبەجێکردنی یاسای ئەوروپی یۆرۆپۆل، ئەندامانی سەر بە  تۆڕێکی بەرفراوانی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران دەستگیرکران کە ئاسانکاری  تەواوی بۆ کۆچبەران کردووە بۆ تێپەڕاندنیان لە عێراقەوە بۆ بێلاڕوسیا و  دواتر بۆ یەکێتی ئەوروپا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەم تۆڕە لە سەرەتای ساڵی 2022 دەستیپێکردووە کە تا ئێستا 61 ئەندامی گروپەکەیان دەستگیرکردووە و دوایین پرۆسەی دەستگیرکردن  چوارشەممەی رابردوو ئەنجامدراوە”.

باسی لەوەش کرد، ” تۆڕەکە پشتی بە تورکیا بەستووە وەک وێستگەیەکی سەرەکی ترانزێت، بەو پێیەی کۆچبەران دوای ئەوەی لە عێراقەوە بۆ روسیا راکێشراون، دواتر لە بیلاڕوسەوە بەرەو یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی لاتڤیا و لیتوانیا و پۆڵەندا گەشتیان کردووە، پاشان بە پلەی یەکەم بەرەو ئەڵمانیا بەردەوام بوون و ژمارەیەکیان بۆ فینلاند رۆیشتوون”.

ئاشکراشی کرد، “تۆمەتبارەکان بە زۆری تورکی و سوریین پەیوەندی کەسییان نەبووە، ژمارەیان لە نێوان سێ هەزار بۆ 15 هەزار مەزندە دەکرێن، گەشتی کۆچبەریان رێکخستووە بەتایبەتی بۆ کۆچبەرە عێراقییەکان لە بەغداوە بۆ یەکێتی ئەوروپا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شوێنێکی ناتەندروستمان داخست

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “شوێنێکی ناتەندروستمان داخست”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، هاوڵاتییانی گەڕەکی (وڵوبە) سکاڵایان ئاراستەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیان کۆبووەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چاکسازییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان کۆبووەوە. لە…
Total
0
Share