رووداوێکی سەختی هاتوچۆ مردنی کەسێکی لێکەوتەوە

ئەمشەو لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای عەربەت سلێمانی کەسێک گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، “ئەمشەو لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس روویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە تۆیۆتاکە گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “رووداوەکە لە کاتێکدا روویداوە بارهەڵگرەکە ویستوویەتی بپەڕێتەوە بۆ ئەوبەری شەقامەکە، ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بە خێراییەکی زۆر خۆی کردووە بە ژێریدا و شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە”.

بەپێی زانیارییەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ناوی محەمەدە و دانیشتووی سنووری قەزای شارەزوورە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی و تۆتنهام براوەی هەفتەی (27) بوون

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی ناوزڕاندن سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی…
Total
0
Share