هێزێكی فەرەنسی بەشداری لە پرۆسەیەكی ئەمنی لە كەركوك دەكات

وەزارەتی بەرگریی عێراق بەشداریكردنی هێزێكی فەرەنسی لە پڕۆسەیەكی ئەمنیدا لە دەوروبەری كەركوك رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، تیمێكی هێزی تایبەتی فەوجی سێی لیوای سێ، بەشداربووە لە ئەركێكی هاوبەش لەگەڵ هێزەكانی فەرەنسا لە ناوچەی دۆڵی چا (وادي الشاي).

لەو هەڵمەتەدا هەشت مۆڵگەی دوژمن تێكدراوە، لەگەڵ تەقاندنەوەی چوار بۆمبی ئامادەكراو بۆ چاندن، سەرەڕای تێكدانی دوو تونێل، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفربارینێکی چڕ دەگاتە سەرجەم ناوچەکانمان

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفربارینێکی چڕ دەستپێدەکات و بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سپیپۆش…
Total
0
Share