بەهۆی جەستە زەبەلاحەکەیەوە قەڵەوترین پیاوی بەریتانیا تا ئێستا بەخاکنەسپێردراوە

لەدوای مردنی قەڵەوترین پیاوی بەریتانیا کێشەی بەخاکسپاردن یان سوتاندنی تەرمەکەی کێشەی بۆ کەسوکارەکەی دروستکردووە بەهۆی گەورەیی قەبارەیەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا جیسۆن هۆلتۆن کە بە قەڵەوترین پیاوی جیهان ناسرابوو گیانی لەدەستدا تا ئێستا پرسەی بۆ دانەنراوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی دایکی نەیتوانیوە شوێنێکی گونجاوی دەستنەکەوتووە تایبەت بە سووتاندنی جەستەی کوڕەکەی.

جیسۆن پێش مردنی داوایکردووە تەرمەکەی بسوتێنرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنەی تایبەتە بە سوتاندنی لاشەی مردووەکان بچوکترە لە لاشەکەی ناتوانن بیسوتێنن.

لیز کە دایکی جیسۆنە رایگەیاندووە، ئەگەر بمانەوێت بەخاکیبسپێرین پێویستە دوو پارچە زەوی بکڕین کە ئەمەش نرخەکەی زۆرە و لە توانای ئێمەدا نییە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

یه‌كێتی له‌ دژی هەوڵەكانی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌وەستێته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share