لە قەزای دەربەندیخان، کارەکانی کارگەیەکی کانی بەرد راگیران.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدوای بڵاوبوونەوە و ئاگادارکردنەوەمان لە تێکدانی سروشتی شاخی گوڵان، لەلایەن کارگەیەکی کانی بەردەوە، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ بەفەرمانی قائیمقام لیژنەیەک لەلایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهێنراو و سەردانی شوێنەکەیان کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر پێشنیاری لیژنەکە و بە بڕیاری قائیمقام کارەکانی کارگەکە راگیران.