هەڵەبجە.. لەناو تاکسییەکدا دەستبەسەر بڕێک جگەری خراپبوودا گیرا

ئەمشەو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستبەسەر بڕێک جگەری خراپبوودا گیرا کە لەناو سندوقێکی ئۆتۆمبێلدا شاردرابوونەوە.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەمشەو لیژنەکەمان ئاگادارکرایەوە لەلایەن بازگەی زەمەی لە هەبوونی بڕێک جگەر لە تەکسیەکدا، پاش سەردانیکردنی مەیدانیمان بۆ بازگەکە پشکنین کرا بۆ جگەرەکە دەرکەوت شیاوی خواردن نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگەرەکە کە 40 پارچە بوو دەستیبەسەرداگیرا و لەناوبران، خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە نزیکەی 500 جار پەیوەندیمان پێوەکراوە

بابەتی دواتر

ژمارەیەک تۆمەتباری دزی سەدە دەگەڕێندرێنەوە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share