وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی دۆخی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم

توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیادبووە کە ئەمڕۆ گەیشتە 10.3% وەك ئەوەی وەزیری تەندروستیی هەرێم دەیڵێت و هۆشداریش لە خێراتربوونی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەدات.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئازار لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیادبووە کە ئەمڕۆ گەیشتە 10.3%، دوو هێندی ڕێژەی سنوورداری توشبوونە کە پێویستە لە 5% زیاتر نەبێت.

سامان بەرزنجی ئاماژەشدەدات، “ئەم ڕێژەیە پێشبینی دەکرێت زۆر زیاتریش بێت بەهۆی ئەوەی لەو ڕۆژانەدا پشووە، زۆربەی تاقیگە و کلینیکە تایبەتەکان نیە بەڵکو تەنها فریاکەوتن و سەنتەرەکانی کۆرۆنا هەیە”.

هەروەك نیگەرانی دەردەبڕێت بەوەی “هیچ پابەندبوونێکی بڕیارەکان پەیڕەوناکرێت” دوپاتیشیدەكاتەوە، بەداخەوە بەبێ ماسک و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن مایەی خێراتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوو.

كۆرۆنا لە هەرێم.. ژمارەی توشبوون بەرزبووەتەوە

ڕاگەیەنراوەكەی وەزیری تەندروستی لەكاتێكدایە بەپێی ئاماری وەزارەتەكەی لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 411 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، چوار كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: بەهۆی پارەنەدانەوە کارەبای کەسمان نەبڕیوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پارەنەدانەوە، کارەبای هیچ هاوڵاتییەکیان نەبڕیوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا: داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە. هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی…
Total
0
Share