بەنزینە 690 دینارییەكە لەم بەنزینخانانە دابەشدەكرێن

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە بەنزینە 690 دینارییەكە دابەشبكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی تێیدا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، بەنزینە 690 دینارییەكە لە چەند بەنزینخانەیەك دابەشبكرێن ئەگەر هیچ كێشەیەكی نەخوازراو ڕوونەدات.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ناوشار بەنزینخانەی تاسڵوجە بۆ پاسی هێڵ. برایەتی هەمیشەیی، مژدە و هەڵەبجە لە  تانجەرۆ بۆ تاكسی ژمارە جووت و بەنزینخانەكانی كانی گۆران، بەكرەجۆ و  شاوان بۆ تایبەتی ژمارە جووتە.

ئاماژە بەوەشكراوە لە دەرەوەی شار لە بازیان بەنزینە 690 دینارییەكە دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە بڕیارەكانی…
Total
0
Share