وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە لە عێراق 91%ی تێپەڕکردووە.
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتی نیشتمانیی دژی سورێژە سەرکەوتوو بووە و لە هەڵمەتەکەدا زیاتر لە حەوت ملیۆن منداڵ، لە خوێندگە و باخچەکانی ساوایان کوتراون لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت هەموو هەوڵی خۆیدا بۆ سەرکەوتنی ئەو هەڵمەتی کوتانە و پێداویستیەکانیان و لە 14ی نیسانەوە تا کۆتایی هەڵمەتەکە کە بۆ ماوەی دە رۆژ بەردەوام بوو.