فەرمانبەرێکی فڕۆکەخانەی هەولێر: ناحەقیم بەرامبەرکراوە و هەڕەشەشم لێدەکەن

فەرمانبەرێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، باس لەوەدەکات ماوەی پێنج ساڵە لەبەرامبەر ئەو ناحەقییانەی بەرامبەرم کراوە سکاڵام لە دادگا تۆمارکردووە بەڵام دەزگای پاراستن و ئاسایش هەڕەشەیان لێکردووم.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فەرهاد ستوونی فەرمانبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند، لە ساڵی 2017دا لە دادگای هەولێر سکاڵای تۆمارکردووە و داوای مافەکانی خۆی کردووە بەڵام لەبەر هەڕەشە و دەستێوەردانی بەرپرسانی حزبی، دادگا نەیتوانیوە بڕیار بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی بدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەبەرئەوەی بەرپرسانی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕازی نەبوون بە هاوسەرگیریی من لەگەڵ خێزانم کێشەیان لەنێوان خۆم و خێزانم دروستکردووە و ماوەی پێنج ساڵە داوای مافەکانم دەکەم و وەڵام نادرێمەوە، لە ئێسەکەم دوورخرامەوە لەبەرئەوەی سکاڵام لەسەر دوو بەرپرسی ئاسایشی فڕۆکەخانە تۆمارکردبوو.

وتیشی ئەنجومەنی ئاسایش و ئاسایشی گشتی پشتی ئەو دوو بەرپرسە دەگرن چونکە لە حزبدا بەڵادەستن.

باسی لەوەکرد، “جگە لە بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانە تەنانەت دەزگای پاراستنیش هاتنە ناو کێشەکەوە و هەڕەشەیان لێکردم کە دەبێت سکاڵاکەم بکشێنمەوە و لێدوان بۆ هیچ میدیایەک نەدەم، تەنانەت پاراستن ‌هەڕەشەی لێکردم ئەگەر واز لە سکاڵاکەم نەهێنم تۆمەتی ساختەم بۆ دروستدەکەن”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێریی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: شاسوار عەبدولواحید چاڤیلاندی فرۆشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share