لە فڕۆكەخانەی كەركوك حەوت گەشتیار دەستگیركران

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كەركوك حەوت گەشتیار دەستگیركران كە ھەڵگری پاسپۆرت و ڤیزای ساختەبوون و رادەستی پۆلیس كران.

بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری نشینگە لە فرۆكەخانەی كەركوك لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو حەوت كەسە لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری نشینگە لە فرۆكەخانەی كەركوك دەستگیركراون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دووان لەدەستگیركراوەكان ھەڵگری پاسپۆرتی ساختەی دۆمینیكا بوون، سیانیشیان ڤیزای ساختەی ئیتاڵیا و ئەڵمانیایان بەكارھێناوە و دوو ھاوڵاتی سوریش دەستگیركراون كە بەھەمان شێوە ڤیزەی ساختەی ئیتاڵیایان پێبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆی دەرەوەی شار مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەبۆنەی دروستبوونی تەمێکی زۆر لەناو شاری سلێمانی، بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە،…
Total
0
Share