وەفدێكی بازرگانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتبوون لە شێخ ئەحمەد حەمەكەریم و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی ئیماراتیان كرد.
لە سەردانەكەدا وەفدی یەكێتی لەگەڵ چەندین كۆمپانیای بازرگانیی نێودەوڵەتی و سەرمایەداران بەمەبەستی برەودان بە وەبەرهێنان و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ سەرمایەدارانی بیانی تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەت پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بخەنەگەڕ و بەشداربن لە بووژاندنەوەی زیاتری سنوورەكە.
لە درێژەی سەردانەكەدا وەفدی یەكێتی چەند گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان واژووكرد سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و بونیادنانی چەند كارگەیەك لە بواری خۆراكدا.
بە گوێرەی زانیارییەكان لە میانی دیدارەكاندا، وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی بیانی بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان كردووە و ئامادەیی تەواویان بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان دەربڕیوە تاوەكو لەزووترین كاتدا دەست بە وەبەرهێنان بكەن و فاكتەری گەشەپێدانی ئابوریی ناوچەكەبن.