ئەو کەسەی تووشی تای خوێنبەربوون ببوو نەخۆشخانەی جێهێشت

ئەمڕۆ ئەو هاوڵاتییەی دانیشتووی شاری کەرکوک کە لە سلێمانی دەرکەوت تووشی تای خوێنبەربوون بووە بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هاوڵاتییەكی تەمەن 23 ساڵان دانیشتووی پارێزگای کەرکوك کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیان سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شاری کرد کە تەندروستیی ناجێگیربوو و دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان و دەرکەوت نیشانەکانی تای خوێنبەربوونی تێدایە بۆیە هەر زوو لە قاوشی جیادا هێڵرایەوە و پشکنینەکانی نێردران بۆ تاقیگەی تەندروستیی ناوەندی لە بەغداد دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامەکان دەرکەوت تووشبووی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشەکە پیشەی قەساب بووە، دوای وەرگرتنی چارەسەرییەکان ئەمڕۆ دوای هەشت رۆژ نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ماڵەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار پەرلەمانتاری عێراق لەبارەی موچەی فەرمانگە فیدراڵییەكانەوە ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

چوار پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی موچەی فەرمانبەران و كارمەندانی ڕەگەزنامە و بەنداوەكان و چەند فەرمانگەیەكی…
زیاتر ببینە

ئەو چەک و فڕۆکانەی هێرشیان پێکراوەتە سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات دروستکراوی ڕۆژئاوان

بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەو چەک و موشەکانەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ بۆردومانكردنی بارەگاكانیان…
Total
0
Share