داواکاریی گشتی داواکەی لەسەر پیر لوقمان جوڵاند

سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی و دەستەی مافی گشتی وەڵامی داواکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دایەوە و سکاڵاکەی لەسەر پیر لوقمان جوڵاند.

پیر لوقمان، سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیانی کوردستان، پێشتر لەسەر کەسایەتی ئاینی ئیسلام “سەڵاحەدینی ئەیوبی” قسەیکردبوو و ڕایگەیاندبوو کە دژی هەوڵەکانی ئەو سەرکردە ئیسلامییە لە مێژوودا.

سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیانی کوردستان لەبارەی لێدوانەکەیەوە لەسەر سەڵاحەدینی ئەیوبی، کە سەرکردەیەکی ئیسلامییە لە مێژوودا بۆ ئێستا قسەیکرد و ڕایگەیاند، “ئەوەی وتوومە پشتبەستوو بووە بە ئەو مێژووەی کە سەڵاحەدینی ئەیوبی تۆماریکردووە، چونکە یەکەم دابەشکردنی کوردەکان لە مێژوودا لەسەر دەستی سەڵاحەدینی ئەیوبی بووە”.

بە بڕوای سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیانی کوردستان، سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕاستە کوردە، بەڵام “کارەکانی نە بووەتە سمبولێکی کوردانە نە بووەتە سمبولێکی ئاینیش، چونکە ناوی سەڵاحەدینی ئەیوبی تەنها وەک جەنگاوەرێکی ئیسلامی ناوی دەبرێت، لە کاتێکدا عەرەب دانی بەوەدا نەناوە کە سەڵاحەدینی ئەیوبی کوردبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكى به‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ زیاتر له‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ جۆری (حه‌شیش)ی پێبووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share