بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە و لەدڵەوە نیگەرانیكردم، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی كەسوكار و هاوڕێیانیان دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت، “هیوادارم ئەم رۆژانە كە دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە، هەمووان پابەندی رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكان بن و تەندروستی و سەلامەتیی خۆیان بپارێزن.”
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ئاماژەی بەوەکردووە، خوای گەورە کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.