خورماتوو.. شانەی قەیرانەكان چەندین بڕیاری بۆ هاوڵاتییان دەركرد

شانەی قەیرانەکان بۆ چاودێریکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خورماتوو كۆبووە و چەند بڕیارێكی دەركرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، بڕیاردراوە لە ڕۆژانی پێنجشەممەی ھەموو ھەفتەیەک، تا ڕۆژانی دوو شەممە قەدەغەی ھاتوچۆ لە خورماتوو جێبەجێبكرێت، ڕۆژانی دیکەش بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە ھاتوچۆ دەکرێت.

بڕیارێكی تر ئەوەیە سەوزەفرۆشان و نانەواخانەکان ونۆرینگەکانی قەزاكە لە کاتژمێر 5ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە کراوە دەبن، بەڵام لەكاتی هاتوچۆكردندا پێویستە هاوڵاتییان دەمامك و دەستکێش بپۆشن و ھەر کەسێک سەرپێچی بکات، بە بڕی 25000 ھەزار دینار سزادەدرێت.

شانەی قەیرانەکان لە خورماتوو پشت بەست بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و شانەی قەیرانەكانی عێراق، بڕیاریداوە مۆڵەکان و چێشتخانەکان و سەنتەرەكانی مەساجەکان دابخرێن و ئەوەی سەرپێچی بکات بە بڕی پێنج ملیۆن سزادەدرێت.

هەروەها بڕیاردراوە مزگەوتەکان و حوسەیینیەکان دابخرێن و نوێژی بەکۆمەڵ ئەنجام نادرێت و تەنھا بانگ دەدرێت.

لە بەشێكی تری بڕیارەكاندا هاتووە، بۆ ماوەی دوو ھەفتە قەدەغەی ھاتوچۆ ڕادەگەیەندرێت و ئەگەری درێژکردنەوەی بڕیارەکە ھەیە گەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر تەشەنەی کرد. ھێزە ئەمنییەکانیش لەو ماوەیەدا چاودێریی پرۆسەی قەدەغەی ھاتوچۆ دەکەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پلاندانان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

پارێزگارێكی پێشوو دوو سزای زیندانیكردنی بەسەردا دەسەپێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share