دوای چوار ڕۆژ لە خنكانی تەرمی گەنجێك لە سۆران دۆزرایەوە

ساتی دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەكە

تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە كە چوار ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، دواى چوار ڕۆژ گەڕان و پشكنين بەدرێژايی ڕووبارى گەلى عەلى بەگ، تيمەكانیان بە هاوكاریى كەسوكارى توانییان تەرمى هاوڵاتى (مستەفا ڕزگار) به دووریى دوو كيلۆمەتر له شوێنى خنكانى بدۆزنەوه.

هەینی ڕابردوو دوو گەنجی خەڵكی هەولێر بە ناوەكانی (ئیبراهیم شێرزاد) تەمەن 21 ساڵ و (مستەفا ڕزگار) تەمەن 19 ساڵ لەكاتی مەلەكردندا لە گەلی عەلی بەگ خنكان.

بەرگریی شارستانی ڕوونیكردەوە، هەمان ڕۆژ دوای كەمتر لە كاتژمێرێك تەرمی ئیبراهیم لەلایەن تیمەكانیانەوە دۆزرایەوە.

دەشڵێت، تەرمی دووەمیش ئەمڕۆ دوای دۆزینەوەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی سۆران كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان: لە چەند رۆژی ئاییندەدا ناوی سوودمەندانی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەندرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڵێنیداوە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆسیەی راگەیاندنی…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا و سزای پێبژاردنیان بۆ ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە،…
Total
0
Share