تەندروستیی جیهانی: ئازاری درێژخایەنی خوارەوەی پشت هۆكاری سەرەكیی كەمئەندامبوونە

ئازاری درێژخایەنی بەشی خوارەوەی پشت هۆكاری كەمئەندامبوونە لە جیهاندا، چونكە كاریگەری لەسەر توانا جەستییەكانی كەسەكان و خەوتن و بەشداربوونیان لە كار و خوێندنگە و پەیوەندییەكاندا دروستدەكات، وەك ئەوەی بەرپرسێكی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی پێدەدات.

دكتۆر یۆكا سۆمی، بەرپرسی یەكەی پیربوون و تەندروستی لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، بەپێی ئامارەكانی ساڵی 2020، یەك كەس لە كۆی 13 كەس لە جیهاندا بەدەست ئازاری بەشی خوارەوەی پشتیانەوە دەناڵێنن، تا ساڵی 2050 ژمارەكە زۆر زیاتر دەبێت، بە تایبەت بە وڵاتانی داهات كەم و مامناوەندەكانەوە.

دەربارەی ئەوەی ئایا هەمووان لە قۆناغێكی تەمەندا تووشی ئەو ئازارە دەبن، دكتۆر سۆمی دەڵێت، هەندێك تووشی پیربوون لە رووی تەندروستییەوە دەبن، واتا ئازارەكە بۆ لە هەموواندا روونادات.

ئەو پزیشكە دەربارەی هەنگاوەكانی رێگری و چارەسەریش دەڵێت، چاودێری و خزمەتكردنی جەستە، چارەسەری فیزیایی وەك راهێنانی وەرزشی و شێلان، چارەسەری دەروونی و بەكارهێنانی دەرمان بەپێی رێنوێنی پزیشك هۆكار و یارمەتیدەر دەبن.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. لە چەند شوێنێکی هەولێر لافاو دروستبووە و زیانی لێکەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

لێچوونی كلۆر لە قەڵادزێ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: دوورکەوتنەوە لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پیربوونی بایۆلۆژی

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد لە کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، پەیڕەوکردنی خۆراکی دوور لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە…
Total
0
Share