ڤیدیۆ.. لە چەند شوێنێکی هەولێر لافاو دروستبووە و زیانی لێکەوتووەتەوە

بارانی بەخور لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەولێری گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە چەند شوێنێک لافاو دروستبووە و زیانی لێکەوتووەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا زانیاریی زیاتری لایە:

شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوەشەو شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە تریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەستپێبکات.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە ناوچەکانى (سەنتەرى هەولێر و دەوروبەرى، بەحرکە، قوشتەپە، دارەتوو، کەوەر گۆسک، بەردەرەش، ناوچەکانى دەشتى هەولێر، قەزای کۆیە، تەقتەق، شوان، ئاکرێ، هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشوورى شارى سلێمانى) بارانی بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان”.

باسی لەوەشکرد، بۆ ناوچەکانى تر باران و هەورە تریشقەى مامناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە، پاشان ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێزدەبێتەوە و بەتایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەولێر، ئیدارەى سۆران، راپەڕین، سەنتەرى شارى سلێمانى، سەیدسادق، هەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. میران محەمەد: هەوڵەکانمان بۆ دروستکردنی ناوەندی تەندروستی بازیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە

د. میران محەمەد سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی تەندروستی حکومی لە بازیان…
زیاتر ببینە

ڕێژه‌ى بارانبارینى 24 كاتژمێرى ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزانى هه‌رێم ڕێژه‌ى بارانبارینى له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌. به‌پێی داتاكانى كه‌شناسی له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا…
Total
0
Share