COVID-22
پێشبینییەکان چی لەبارەوە دەڵێن؟ چی لەبارەوە دەزانیت؟

پسپۆڕانی بواری پزیشکی هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی COVID-19 بەشێوەیەکی بەربڵاو و سەخت دەدەن، ڕاپۆرتەکان مەترسی سەرهەڵدانی جۆرێکی مەترسیداری ڤایرۆسەکە لە ساڵی 2022دا دەخەنەڕوو، کە نیگەرانییەکی زۆری لای شارەزایانی بوارەکە دروستکردووە.

پێگەی بۆڵدسکای Boldsky-ی تایبەت بە بواری تەندروستی لەزاری پسپۆڕانەوە سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی لە ساڵی 2022دا خستووەتەڕوو، کە مەترسیدارتر دەبێت لە کۆرۆنا و ناوی COVID-22ی لێناوە.

پێگەکە دەڵێت، ڤایرۆسەکە زۆر مەترسیدار و بگرە مەترسیدارترین جۆر دەبێت لەناو سەرجەم زنجیرەکانی دیکەی کۆرۆنادا کە تائێستا جیهان بەخۆیەوە بینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا COVID-22 نەخۆشییەکی ڕاستەقینە نییە، بەڵکو تەنها پێشبینییە پزیشکییەکانن.

زانایانی بواری زانستی بەرگریی جەستە لە دامەزراوەی ETH Zurich کە یەکێکە لە بەناوبانگترین دامەزراوە زانستییەکانی سویسرا دەڵێن، پێویستە ئامادەکاری و ڕێکاری توند بۆ ئەو جۆرە نوێیە بگیرێتەبەر کە دەتوانێت ببێتە “مەترسییەکی گەورە”.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تائێستا زاراوەی COVID-22ی بەفەرمی نەناساندووە، زانایانیش جەخت  لە بڵاوبوونەوەی بەردەوامی زنجیرەکانی سارس- کۆڤ- 2 دەکەنەوە.

زاراوەی COVID-22 یەکەمجار لەلایەن دکتۆر ساری ڕیدی پسپۆڕی بەرگریی دەستکرد لە لە پەیمانگای فیدراڵیی سویسری بۆ تەکنەلۆژیا لە زیورخ بەکارهێنرا، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و سەنتەری چاودێری و ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC تائێستا زاراوەکەیان بەفەرمی پەسەندنەکردووە.

پێشبینییەکان سەبارەت بە COVID-22 لای زانایانی پزیشکی دەریدەخەن:

–        COVID-22 مەترسیدارترە لە COVID-19.

–        جیهان پێویستی بە ڤاکسینی زیاتر دەبێت لە ساڵانی داهاتوودا بەهۆی سەرهەڵدانی زنجیرەی جیاوازی ڤایرۆسەکە.

–        توانای بڵاوبوونەوەی لە هەموو جۆرەکانی دیکە زیاتر دەبێت.

–        ئەگەری هەیە زنجیرەیەک سەرهەڵبدات کە بەتەنها ڤاکسین نەتوانێت ڕێگری لێبکات.

–        ئەو پێشبینییانەی ئێستا دەکرێن هاوشێوەی هەمان ئەو پێشبینییانەیە کە پێشتر سەبارەت بە دەلتا کرابوون.

هەموو ئەو جۆرانەی کۆرۆنا كە لەماوەی ڕابردوودا لە COVID-19وە دەرکەوتوون، دەگەڕێنەوە بۆ یەک خێزان و ڕەچەڵەک، ئەویش سارس- کۆڤ- 2ــە، هەریەکە لە گۆڕاوەکانی ئەلفا، بیتا، دەلتا و دەلتا پڵەس لە بنەرەتی سارس- کۆڤ- 2ـــوەوە گۆرانکارییان بەسەرداهاتووە و ئەگەری گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی ڤایرۆسە بنەرەتییەکەدا زۆرتر دەکەن و نیگەرانیی زۆری لای زانایان دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: گومان نییە لە کاریگەریی ڤاکسینەکان بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆنیش کاریگەرن و جەختیکردووەتەوە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆئەوەی نیشانیبدات گۆڕاوەکە…
زیاتر ببینە

کۆنترۆڵی جۆری لەبارەی ئەو شرووبەی ژمارەیەک منداڵی کوشتووە روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ئەو شروبەی بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 18 منداڵ بڵاوکردەوە رایگەیاندووە،…
Total
0
Share