راوێژكارێكی سودانی زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكات

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق جیاوازیی لە نێوان مووچەخۆراندا ناكات و دەشڵێت، ” دوای تەواوكردنی رێكارەكان مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت”.

زیا ناسری راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پەیوەست بە مووچەی مووچەخۆران پێویستی بە هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و حكومەتی عێراق جیاوازیی لە نێوان مووچەخۆران لە زاخۆ تاوەكو فاو ناكات و ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت.

لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی چوارەوە، راوێژكارەی سودانی وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت دوای تەواوكردنی رێكارەكان مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنێك بە هەرێمی كوردستان دەدات

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. لە چەند شوێنێکی هەولێر لافاو دروستبووە و زیانی لێکەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share