وەزیری دارایی عێراق بەڵێنێك بە هەرێمی كوردستان دەدات

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبووینەوە و بەڵێنێكی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە ئێمەدا و دەشڵێت، ” تائێستا لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی كوردستان بەدەست وەزارەتی دارایی عێراق نەگەیشتووە”.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر ئامادەیبوو و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەغداد لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبووینەوە و تاوتوێی یاداشتەكەمان و داواكاریی مامۆستایانی وانەبێژكرا، بەڵام وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا وتی، “ئەوەی بە ئێمە بكرێت بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەین، بەڵام تائێستا لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی كوردستانمان بەدەست نەگەیشتووە”.

ئاشكراشیكرد، هەر كاتێك لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ بگاتە بەغداد پێویستە ئاراستەی پەرلەمانی عێراق بكرێت و لە خشتەی بودجە و پشكی هەرێم جێگیربكرێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ئاوی خواردنەوەوە دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی سودانی زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share