سەباح هەورامی: سلێمانی تاكە پارێزگایە تای خوێنبەربوونی تیادا تۆمارنەكراوە

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، تای خوێنبەربوون لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بڵاوبوونەتەوە جگە لە سلێمانی و دەشڵێت، نەخۆشییەكە ترسناكە بەڵام خۆپارێزی لێی ئاسانە.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پەتای (تای خوێنبەربوون) لە هەموو پارێزگاكانی عێراق بڵاوبووەتەوە، تەنها پارێزگا كە حاڵەتی تیادا تۆمارنەكراوە، سلێمانییە.

وتیشی، “یەك حاڵەت هەبوو گومانمان دەكرد تووشبوونی تای خوێنبەربوون بێت، ئەنجامی پشكنینەكان لە بەغدادەوە گەڕاوەتەوە و دەریخست تووشبوو نییە”.

داواشی لە هاوڵاتییان كرد رێكاری پێویست بۆ بڵاونەبوونەوەی پەتاكە بگرنەبەر و وتی، تای خوێنبەربوون “نەخۆشییەكی ترسناكە، بەڵام خۆپارێزی لێی ئاسانە” نەخۆشییەكە بەهۆی گەنەوە، كە ڤایرۆسەكە هەڵدەگرێت، بڵاودەبێتەوە، لەو كەسانەدا زیاتر بڵاودەبێتەوە كە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەكەن، مامەڵەكردن لەگەڵ گۆشتی ئاژەڵەكەشدا ترسناكی هەیە.

جەژنی قوربان نزیك دەبێتەوە و ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتییان لەو رۆژانەدا ئاژەڵ سەردەربڕن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان كرد، ئاژەڵ لە سەربڕینخانەكان سەرببڕن و رێكاری پێویستی زانستی بگرنەبەر، چونكە “بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە زۆر ترسناكە”.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، كە لە پەراوێزی كۆنفرانسێكی زانستیدا پێشكەشیكرد، سەباح هەورامی روونیكردەوە، لەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە سلێمانی بووەتە سەنتەری كۆنفرانس و چالاكییە زانستییە پزیشكییەكان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر ئاستی عێراق لە ساڵانی 2022 و 2023 پشكی شێر لە ئەنجامدانی كۆنفرانس، سیمینار و كۆنگرەی پزیشكی بەر پارێزگای سلێمانی كەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 4ی تشرینی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی پارێزگاكان دەتوانن مۆڵه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بە شۆفێران بدەن

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ساڵى نوێوه‌ مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە ‏بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەردێت بە شۆفێران.‏ عه‌قید بەختیار…
Total
0
Share