ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، کەیسی جوتیارانی سنووری سەرگەڕان و گەڵۆزی-مان گەیاندووەتە بەغداد.
ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، “کەیسی جوتیارانی سنووری سەرگەڕان و گەڵۆزی-مان گەیاندووەتە بەغداد، ئاماژەمان بە گرنگترین هۆکار و چارەسەرەکان داوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوێ و ئێرەش لەسەرخەتین”.
ئەحمەد کەرکوکی دەشڵێت، “خەڵکی دڵسۆزی خۆمان دڵنیادەکەینەوە، بەمزووانە گرفتەکان چارەسەردەکرێن”.