كۆنترۆڵی جۆری: بەرهەمی ناوخۆ مەترسیدارە و شیاونییە بۆ خواردن

تاقیگەی كۆنترۆڵی جۆریی بەرووبوومی كشتوكاڵی، هۆشداری دەدات لە مەترسیداریی بەرهەمی كشتوكاڵیی خۆماڵی و دەڵێت، “لە ئاستێكی مەترسیداردایە و شیاونییە بۆ خواردن”.

تاقیگەی كۆنترۆڵی جۆریی بەرووبوومی كشتوكاڵی لە عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرووبوومی كشتوكاڵیی خۆماڵی لە پشكنینە تاقیگەییەكان دەرنەچوون و شیاوی خواردن نین، چونكە زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی تاقیگەكە، ساڵی ڕابردوو بەرهەمی جوتیاران هەناردەی ئیمارات كراون، بەڵام لەوێ بەهۆی خراپیی كوالێتی و دەرنەچوونیان لە پشكنین، هەموو بەرهەمەكان ڕەتكراونەتەوە و حكومەتی ئیمارات ڕێگەی نەداوە ببرێنە ناوخۆی وڵاتەكە.

تاقیگەی كۆنترۆڵی جۆریی بەرووبوومی كشتوكاڵی ئاشكرایكرد، بەرهەمی ناوخۆ ڕێژەیەكی زۆر ماددەی كیمیایی و دەرمانی قڕكەر لەخۆدەگرێت و كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییان دەبێت.

ڕاگەیەندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بەرووبوومی كشتوكاڵیی هەرێمی كوردستان لە خوارووی عێراقیش لە پشكنین دەرنەچوون و دەڵێت، “كۆمەڵێك چاوچنۆك و بازرگان دەیانەوێت بە ناوی جوتیارانەوە بەرهەمی نەشیاو و مەترسیدار دەرخواردی هاوڵاتییان بدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەژمارکردنی خزمەتی سەربازی و ئەمنیی ساڵێک بە دوو ساڵ پەسەندکرا

​وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیازی لیژنەیەکی تایبەت بە چۆنیەتیی ڕێکخستنی ماوەی خزمەت، ڕەزامەندی لەسەر…
Total
0
Share