فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ڕۆژئاوای کوردستان خرایەخوارەوە

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز دوو ڕۆژ پێش ئیستا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ڕۆژئاوای کوردستان خراوەتەخوارەوە.

لەوبارةيةوة وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانيی دژی داعش ڕایگەیاندووە، “فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان سەرکەوتووبوون لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی”.

بە وتەی وتەبێژەکەی هاوپەیمانان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە پێشکەوتوو بووە و سیستمی نوێی جیهانيی تێدا بەکارهاتووە.

هاوکات پێگەی فۆکس نیوز، بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەسەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکادا فڕیوە کە 900 سەربازی تێدابووە، بەڵام دواتر خراوەتەخوارەوە.

جگە لە ئێران تورکیاش ڕۆژانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەکاردەهێنێت و سێ ڕۆژ پێش ئێستا دووجار بۆردومانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share