د. خالید حەیدەر: دوای گرتنەبەری چەند رێكارێك بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ 140 هەزار دینار

مامۆستایەكی بەشی ئابوری لە زانكۆی سلێمانی كە پسپۆری بواری ئابوریشە رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت دوای گرتنەبەری چەند رێكارێك بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا داببەزێت بۆ 140 هەزار دینار.

د. خالید حەیدەر، مامۆستای بەشی ئابوری لە زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار رووی لە دابەزین كردووە و دوای سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا كە باس لە رێككەوتن لە بواری بانكی لە نێوان ئەمریكا و عێراق كراوە ئەوەش وادەكات خستنەڕووی دۆلاری كاش زیادبكات و لە هەمانكاتدا رێگا بە حكومەتی عێراق دراوە جگەلە دۆلار مامەڵە لەگەڵ چەند وڵاتێكی دیكە بە دراوی ئەو وڵاتانە بكات و زیادكردنی مامەڵەی ئەلیكترۆنیش هۆكارێكی دیكەیە كە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت.

بە بڕوای ئەو مامۆستایەی زانكۆ پێشتر كار بۆ ئەوەكرا كە لە ناوخۆی عێراق مامەڵە بە دۆلار نەكرێت و بە گرتنەبەری ئەو رێكارانە چاوەڕواندەكرێت بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا داببەزێت بۆ 140 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی ھەولێر هۆكاری كەوتنەوەی دوو ئاگرەكەی بازاڕی شێخەڵا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا بەهۆی هاوژینەكەیەوە دەیەوێت دەست لەكاربكێشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share