بەرگریی شارستانیی ھەولێر هۆكاری كەوتنەوەی دوو ئاگرەكەی بازاڕی شێخەڵا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵا كەوتەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداو توانرا لە ماوەیەكی كەم كۆنترۆڵی ھەردوو رووداوەكە بكرێت جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە و هۆكاری ئاگرەكە دەركەوت رووداوی یەكەم بەھۆی ماتۆڕی موبەریدەیەك بووە لە سەربانی دوكانەكە و رووداوی دووەم بەھۆی شۆرتی كارەباوە بووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

لە 23ی 4ی 2024 دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵا كەوتەوە دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەكە توانرا لە ماوەیەكی كەم كۆنترۆڵی ھەردوو رووداوەكە بكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوەكان جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە لیژنەیەكی تایبەتمەند پێكهات لە ھەرسێ بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر و بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بەمەبەستی لێكۆلینەوەكردن لە هۆكاری ئاگرەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەركەوت رووداوی یەكەم بەھۆی ماتۆڕی موبەریدەیەك بووە لە سەربانی دوكانەكە و رووداوی دووەم بەهۆی شۆرتی كارەبا وە بووە بە پێی گرتەی ڤیدیۆیی كامێرای چاودێریی شوێنەكە.

بابەتی پێشتر

نرخی مریشك دابەزی

بابەتی دواتر

د. خالید حەیدەر: دوای گرتنەبەری چەند رێكارێك بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ 140 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کەلار ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێکەوە لە قەزای کەلار ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ماتۆڕسکیلێک…
Total
0
Share