پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم بە بانكیكردنی مووچەی دواخستووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، بە بانكیكردن لە (هەژماری من) نابێتەهۆی وەرگرتنی مووچە و دەشڵێت، بانكە حكومییەكان ئامادەن بۆ تەوتین، هۆكاری دواخستنەكەی حكومەتی هەرێمە.

یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، میوانداری بەڕێوەبەرانی بانكە حكومییەكان كرا، دەربارەی بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

كیلابی لە پەیامێكدا كە ئاراستەی مووچەخۆرانی هەرێمی كردووە و لە تۆڕی (x) بڵاویكردووەتەوە دەشڵێت، “بە بانكیكردنی مووچە لە دەرەوەی بانكە حكومییە فیدراڵییەكان بە بانكیكردنێكی ناڕەسمییە، یان ئەوەی پێیدەوترێت (هەژماری من) نابێتەهۆی وەرگرتنی مووچە لەلایەن فەرمانبەرەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشكراكرد كە، بانكە حكومییەكان ئامادەن بۆ تەواوكردنی بەبانكیكردن، دواخستنەكە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوەیە.

شەوی رابردووش نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق، كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە و پێویست بە بەدواداچوون بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم ناكات و تا ئەوكاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت بە شێوەی كاش دەنێردرێت.

وتیشی، “حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە و، پێویستە رێوشوێنەكانی بە بانكیكردن دەستپێبكات تاوەكو بەو بیانووە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رانەگیرێت”.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە بازاڕی نیشتمانی هەولێر كەوتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share