بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کۆیە بۆ ئاغجەلەر کەسێک گیانیلەدەستداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێک و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەهۆی رووداوەکەوە گیانیلەدەستداوە.

هاتوچۆ داوا دەکات، شوفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ و هێماکانی شەقام بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: بەهۆی پارەنەدانەوە کارەبای کەسمان نەبڕیوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پارەنەدانەوە، کارەبای هیچ هاوڵاتییەکیان نەبڕیوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،…
Total
0
Share