ئێران: هاککەرە عێراقییەکان چوونەتە ناو پێگەی هەواڵگری و ئاسایشمانەوە

میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، هاککەرانی عێراقی ژمارەیەک لە پێگە ڕەسمییەکانی حکومەتی ئێرانیان هاککردووە، هێرشەکەش لەدەرەوەی ئێرانەوە ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، هاککەران دوو کەناڵی سەر بە سوپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج.

هەروەها پێگەی فەرمیی وەزارەتی هەواڵگریی ئێران کراوەتە ئامانج و دزەیان کردووەتە ناویەوە.

سەرچاوکانی ئێران ئاشکرایانکردووە، هێرشەکە لەلایەن گروپێکەوە ئەنجامدراوە بەناوی، “گروپی سایبەر – جی ئێن عێراقی”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گرووپە بەرپرسیارێتییان لە هێرشەکە ڕاگەیاندووە و پێگەکانیان لەکارخستووە.

بابەتی پێشتر

موفاجەئەیەك لە گرێبەستی مباپی هەیە

بابەتی دواتر

بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران دەگاتە 10 ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share