بە تۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی 20 ملیۆن دینار لە دوکانی هاوڵاتییەک رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانێکدا دزیبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانەکەیدا لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا کەسێک لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربکرێت، هەروەها توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، “تۆمەتبار (ع، ر، ح) لەدایکبوی 1970 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بە بڕیاری  دادوەر و بەپێی ماددەی 446 راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

 

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: لە یادی رۆژنامەگەریی کوردیدا پشتیوانیی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان دووپاتدەکەینەوە

بابەتی دواتر

رێڕەوێکی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share