رووداوێكی هاتوچۆ لە زاخۆ چوار قوربانی لێكەوتەوە

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە زاخۆ گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی سیانی دیكەی لێدەكەوێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، كاتژمێر 7ی ئێواری ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەكی زاخۆ و نزیك یەكتربڕی گرشین ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری (BMW) لە كۆنتڕۆڵی شۆفێر دەرچوو و وەرگەڕا.

لە ئەنجامی رووداوەكەدا شۆفێرەكە گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

هاتوچۆی زاخۆ دەڵێت، زیانێكی زۆریش بە ئۆتۆمبێلەكە گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: گرێبەستێکمان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا واژووکردووە بۆ پێدانی کارەبا

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، گرێبەستێکیان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا واژووکردووە بۆ پێدانی کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا لەکاتی…
Total
0
Share